دەستەی وەبەرھێنانی سلێمانی ھۆشداری دەداتە وەبەرھێنەران
K24 - سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی به كوردستان24 راگەیاند، بە بڕیاری ئهنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان و دەستەی وەبەرهێنان، دەبێت سەرجەم ئەو زەویە بازرگانیانەی لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوندا بوونیان ھەیە، بكرێنە مهڵبهند و شوێنی بازرگانی بەپێی جۆری پڕۆژەکە، ئەگەرنا لە لایەن شارەوانییەكانهوە وەردەگیرێنەوە و کاری تێدا دەکرێت.