پارەی سێ ساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت
K24 – هه‌ولێر:
دادگای رەسافەی بەغدا بڕیاریدا پارەی سێ ساڵی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت کە بڕەكەی 550 ملیار دینارە.
رێبین شه‌مامکى، پارێزه‌رى خۆبه‌خشی جوتیاران بە کوردستان24ی راگه‌یاند: "دادگاى ره‌سافه‌ی بەغدا بریاریدا پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵه‌کانى 2014، 2015 و 2016 خه‌رج بکرێت".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕیارە لە لایەن وه‌زاره‌تى بازرگانی عێراقه‌وه جارێکى دیکە پێداچوونەوەی(تەمیز) بۆ ناکرێت و بڕیارى کۆتایى لەسەر دراوە.
تا ئێستا ھەندێک لە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان پارەی گەنمی ساڵی 2014 یان وەرنەگرتووە؛ ھەروەھا، هیچ بڕە پارەیەکی ساڵەکانی 2015 و 2016 و 2017 خەرجنەکراوە.
H.J