داعش بۆ پاراستنی دوا مۆڵگه‌كه‌ی پشت به حه‌ویجه‌ییه‌ك ده‌به‌ستێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 5/3/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراقی ئاشكرای كرد، ئه‌و هێزه‌ی داعش، كه له شاره‌دێی باغۆزی سووریا ماونه‌ته‌وه و شه‌ڕ ده‌كه‌ن، خۆیان راده‌ست ناكه‌ن و به فه‌رمانی سه‌ركرده‌یه‌كی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه، كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی سور به پارێزگای كه‌ركووكه، ده‌جوڵینه‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش، كه هێشتا له باغۆز شه‌ڕ ده‌كه‌ن و خۆیان ناده‌ن به‌ده‌سته‌وه، له 300 چه‌كدار تێناپه‌ڕێت، كه زیاتر له 100 چه‌كداریان عێراقین، ئه‌و كه‌سه‌یشی فه‌رمانده‌یانه و فه‌رمانیان پێ ده‌كات، عێراقییه و خه‌ڵكی گوندێكی قه‌زای حه‌ویجه‌یه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتوویه‌تی: "داعش له شه‌ڕی رێگه‌گرتن له پێشڕه‌ویی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" پشت به بازنه‌یه‌كی چێنراو به بۆمب و بۆمبڕێژكردنی خانووه‌كانی باغۆز ده‌به‌ستێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به هۆی كوژرانی دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌یان، كه له بۆمببارانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یماناندا كوژراون، داعش تووشی شڵه‌ژانێكی زۆر بووه. ئه‌گه‌ر هه‌سه‌ده بڕیاری هێرش و پێشڕه‌وی بدات، ئه‌وا پێده‌چێت شه‌ڕی باغۆز له ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا یه‌كلایی ببێته‌وه".