ئيدلب.. په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و توركيا ئاڵۆز ده‌بن

پێشتر توركیا و رووسیا لەسەر ئیدلب گەیشتبوونە رێككەوتن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ھەرچەندە پێشتر توركیا و رووسیا لەسەر ئیدلب گەیشتبوونە رێككەوتن، بەڵام لەم دواییانەدا گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیا، دەستیان بەشەڕ كردۆتەوە، رووسیاش داوا لە توركیا دەكات پابەندی رێكككەوتنەكە بێت.

شرۆڤەكارانیش پێیان وایە ئه‌گه‌ر رێككەوتنی ئیدلبيش ھەڵبوەشێتەوە، ئه‌وا پەیوەندیی نێوان توركیا و رووسیا تێك ناچێت.

ئه‌گه‌رچی توركیا  له‌گه‌ڵ رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌ باره‌ی دۆخی سووریاوه‌، له هه‌ماهه‌نگی دایه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ندین پرس ناكۆكن. له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، یه‌شار یاكیش به‌ كوردستان 24ی رايگه‌ياند، سیاسه‌تی توركیا له‌ سووریا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ڵه‌ بووه‌ و ئێستا توركیا نازانێت چی بكات.