"بەغدا تەنھا پارەی سێ جووتیاری ھەرێمی كوردستان خەرج دەكات"
K24 - ھەولێر
حكوومەتی عێراق پارەی گەنمی جووتیاران تەنھا بۆ سێ جووتیاری ھەرێمی كوردستان خەرج دەكات.
نه‌وازاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوبه‌ری بازرگانی گشتیھەرێمی كوردستان به كوردستان24ی رایگه‌یاند "تائێستا حكوومه‌تی به‌غدا هیچ نوسراوێكی ئاراسته نه‌كردوین تایبه‌ت به خه‌رجكردنی شایسته دارییه‌كانی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها سێ جووتیار له‌رێی دادگاوه كه‌یسه‌كه‌یان بردووەته‌وه".
به‌ڕێوبه‌ری بازرگانی گشتی راشیگه‌یاند "وه‌زاره‌تی هه‌موو هه‌وڵێكیداوه بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه".
ئەمە لەكاتێكدایە حكوومەتی عێراق پارەی گەنمی سێ ساڵی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان قەرزدارە و چەندین جار بەڵێنیان پێداون كە بۆیان خەرج بكەن، بەڵام تائێستا ئەو پارەیە خەرج نەكراوە و ژمارەیەك جووتیاریش لە دادگای رەسافەی بەغدا سكاڵایان تۆمار كردووە.
ھ.م