ههڵهبجه.. نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی دەکرێتەوە
K24 - ھەڵەبجە
ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە بەركەووتوانی چەكی كیمیاوی لە ھەڵەبجە دەكرێتەوە".
سنوور حامد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی ھەڵەبجە بە كوردستان24ی گوت: "دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانیی، ئەمڕۆ نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە رووی بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی لە ھەڵەبجە دەكرێتەوە".
گوتیشی: "لە رووی میلاكاتەوە ئێستا لە لایەن وەزارەتی تەندروستییەوە پزیشك و كارمەندی پێویستی بۆ دابین كراوە، ھەروەھا توانیمان سەرجەم كەموكورتییەكانی كە ھەبوون، دابین بكەین".
ئاماژەی بەوەشدا: "دوای چەند رۆژێكی دیكە ئامێرەكان تاقی دەكرێنەوە و خولی زانستی تایبهت به چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشەكان بۆ ستافی نەخۆشخانەكە دەكرێتەوە".
ھ.م