رێککەوتنە سیاسییەکان نرخی زەوی و خانووبەرە دەگۆڕن
K24 – ههولێر:
رێککەوتنی پارتی و یەکێتی کاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرە دروست کردووە و نرخەکان بەرزبوونەتەوە.
بەگوێرەی گووتەی خاوەنی نووسینگەكانی خانووبەرە لە شاری دھۆك، رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی كاریگەری لەسەر بازاڕی خانووبەرە ھەبووە و خەڵك زیاتر ھەست بە جێگیری دۆخی ئابووری دەکەن و گەرم و گوڕی كەوتووەتەوە نێو کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی.
بەشێك لە ھاووڵاتییانیش دەڵێن: "چاوەڕێ دەكەین دۆخی ئابووری كوردستان بەرەو باشی بچێت".
H.J