له عێراق پۆستێك به 30 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن و په‌رله‌مانتارێكیش ئاشكرای ده‌كات: كڕین و فرۆشتن به به‌شێك له پۆسته باڵاكان كراوه, به جۆرێك نرخی یه‌كێك له پۆسته باڵاكان گه‌یشتووه‌ته 30 ملیۆن دۆلار.
ته‌لال زه‌وبه‌عی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: پێویسته حكومه‌ت و په‌رله‌مان به جددی كار بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن.
دووپاتیشیكرده‌وه، نابێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له چوارچێوه‌ی دروشم بهێڵدرێته‌وه و پێویسته هه‌نگاوی پێویست بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بنرێن.
H.B