له یارییه‌كی دراماتیكی ئارسێناڵ شكستی به مانچێسته‌ر یونایتد هێنا
له گه‌ڕی 30ـه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ له نێو یاریگه‌ی ئیمارات به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به مانچێسته‌ر یونایتد هێنا.
له خوله‌كی 12 گرانیت چاكای ناوه‌راستكاری سویسرا گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆپوه‌شێنه‌كانی له دژی شه‌یتانه سووره‌كان تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی ئارسێناڵ كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، ئیمریك ئۆبامیانگی گابۆنی به لێدانی پێناڵتی گۆڵی دووه‌می ئارسێناڵی تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م 2 گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه له‌نده‌نییه‌كه كۆتایی هات.
ئارسێناڵ ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده 60 خاڵ له شوێنی مان یونایتد چووه ریزبه‌ندی چواره‌می پرێمه‌رلیگ، له به‌رامبه‌ردا شه‌یتانه سووره‌كان به 58 خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ ئارسێناڵ بووه یه‌كه‌مین یانه له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ له مان یونایتده‌كه‌ی ئۆڵی گونار سۆلشایه‌ر ده‌باته‌وه.
ـ 5 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك ئۆبامیانگ له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 20 گۆڵ تۆمار ده‌كات.
ـ ئۆبامیانگ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 17 گۆڵ، به جیاوازی یه‌ك گۆڵ له سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی پێشه‌نگی گۆڵكاران دووره.
ـ دوایین 3 گۆڵ له پرێمه‌رلیگ كه له مانچێسته‌ر یونایتد تۆمار كراوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه كراوه‌ته گۆڵ.
ـ بۆ جارێ یه‌كه‌مه مان یونایتد له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی گۆڵی یه‌كه‌می لێ تۆمار ده‌كرێت.
ـ گرانیت چاكا 7 گۆڵی بۆ ئارسێناڵ له پرێمه‌رلیگ كردووه، 6 گۆڵیان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا بووه.
ـ گرانیت چاكا له رێكه‌وتی 7/5/2017 گۆڵی له مان یونایتد كرد و ئارسێناڵ به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌مرۆش دیسان گۆڵی له مان یونایتد كرد و ئارسێناڵ هه‌مان ئه‌نجام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.