لە باشماخ دەست بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا گیرا

"تۆمەتبارەكە حەبی ھۆشبەریشی پێبووە"

K24 - ھەڵەبجە    

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی باشماخ ئاشكرای كرد، لەو دەروازە سنوورییە دەست بەسەر بڕێك مادەی ھۆشبەردا گیراوە و كەسێكیش بە تۆمەتی مامەڵەكردنی بەو مادەیە دەستگیر كراوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی باشماخ رایگەیاند: "رۆژى یەکشەممە 10/3/2019، لە دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخ دەستگیرا بەسەر بڕى یەك کیلۆ و 440 گرام و 40 سەنت مادەى هۆشبەر لە جۆرى تلیاک، لەگەڵ بڕى 24 دەنک حەبى هۆشبەر کە لەلایەن هاووڵاتىیەکى دانیشتووى شارى سلێمانى کە بەشێوەى نهێنى شاردبوویەوە و بەنیازبوو لە رێگەى دەروازەى باشماخەوە بیھێنێتە ناو هەرێمى کوردستانى، بەڵام لەلایەن یاریدەدەرێتى ئاسایشى باشماخەوە دەستگیرکرا و تاوانبارەكەش رادەستی دادوەر کرا بۆ وەرگرتنى سزاى یاسایی".

ھ.م