كریستیانۆ: بۆ ریمۆنتادا له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ئاماده‌ین
له باره‌ی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ له نێوان یوڤێنتۆس و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌ڕه‌شه له یانه مه‌دریدییه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: هیچ شتێك بۆ ئێمه ئه‌سته‌م نییه و ئاماده‌ین بۆ ریمۆنتادا.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی یوڤێنتۆس، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یوڤی ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ریمۆنتادا به‌سه‌ر ئاتڵێتیكۆ بكات، له كاتێكدا یوڤی له یاریی چوون به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه.
كریستیانۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌م وه‌رزه وه‌رزێكی باشمان تێپه‌ڕ كردووه، به‌تایبه‌تی له خولی ئیتاڵیا كاتێك به جیاوازی 18 خاڵ له پێش یانه‌ی ناپۆلی دووه‌می خوله‌كه‌ین، جامی سووپه‌ری ئیتاڵیامان له دژی ئه‌یسی میلان بردۆته‌وه، بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ش له چامپیۆنزلیگ گه‌شبینم، چونكه ئێمه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ین، یارییه‌كه‌ی سبه‌ش له نێو یاریگه‌ی خۆمان و له‌به‌رده‌م هانده‌رانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
كریستیانۆ گوتیشی: چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م سبه‌ی شه‌و ببێته شه‌وێكی سه‌رسورهێنه‌ر له مێژووی چامپیۆنزلیگ، ئێمه بیرمان له قورسی ئه‌و یارییه كردۆته‌وه و به باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌كی گه‌وره بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ین.
له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی نهێنی بردنه‌وه‌ی چه‌ندان نازناوی به كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌سی له پورتوگال، ئینگلاند و ئیسپانیا و تۆمار كردنی 697 گۆڵ له 984 یاری، كریستیانۆ ده‌ڵێت: هیچ نهێنییه‌ك له بردنه‌وه‌ی ئه‌و نازناوانه نییه، ئه‌وه‌ی روویداوه په‌یوه‌ندی به سۆز و خۆشه‌ویستی منه بۆ وه‌رزش، من عاشقی تۆپی پێم، به‌رده‌وام مه‌شق ده‌كه‌م و نامه‌وێت بوه‌ستم، شانازی به رابردووی خۆم ده‌كه‌م و ئێستاش زۆر دڵخۆشم كه هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو له خولی ئیتاڵیا تێپه‌ڕ ده‌كه‌م.