یه‌كه‌مین لێدوانی ڤاڵڤێردی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان
راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا له پرێس كۆنفرانسی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی لیۆن له چامپیۆنزلیگ پرسیاری له باره‌ی زینه‌دین زێدان لێكرا و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره ده‌ربڕی.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه، به فه‌رمی دوورخرانه‌وه‌ی سۆلاری و گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدانی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ و جامی شا دوورخراوه‌ته‌وه و ئه‌نجامه‌كانیشی له لالیگا تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆشت.
له‌مباره‌یه‌وه ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا گوتی: له جیهانی تۆپی پێ هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی جیاواز ده‌بیستیت، بێگوومان دوورخرانه‌وه‌ی ریال مه‌درید و پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگ دیارترین و شۆكترین هه‌واڵ و رووداوه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بوون.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی زێدان ده‌ڵێت: زیزۆ راهێنه‌رێكی گه‌وره‌یه، مه‌شقی به یانه‌یه‌كی گه‌وره داوه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌موو یانه‌یه‌كی گه‌وره پێویستی به راهێنه‌رێكی مه‌زنی وه‌ك زێدان هه‌یه.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: نامه‌وێت روونكردنه‌وه‌ی زۆر له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدان بۆ ریال مه‌درید بده‌م، زیزۆ خاوه‌نی بڕیاری خۆیه‌تی و به‌دڵنیاییه‌وه هۆكاری خۆی هه‌بووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید.