رێگای هەولێر – کۆیە نۆژەن دەکرێتەوە
K24 – ههولێر:
وهزارهتی دارایی بڕی چوار ملیار دیناری بۆ نۆژهنكردنهوهی رێگای سەرەکیی هەولێر- کۆیە تەرخان کردووە و دەست بە نۆژەنکردنەوەی چەند شەقامێکی دیکەش دەکرێت.
نهوزاد هادی، پارێزگاری ههولێر بە كوردستان 24ی راگهیاند: "به هۆی خراپیی رێگای نێوان ههولێر- كۆیه، بە بڕی چوار ملیار دینار، بڕیار درا بۆه پانكردنی شۆڵدهرهكانی ئهو شهقامه و پڕكردنهوهی چاڵ و چۆڵییهكان".
راشیگەیاند: "رێگای نێوان هەولێر- سۆران و چەند رێگایەکی دیکەش نۆژەن دەکرێنەوە".
بە هۆی بەرتەسکیی و زۆری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگەر و بوونی چاڵ و چۆڵ، رێگای سەرەکیی نێوان هەولێر و کۆیە، بۆتە رێگایەکی مەترسیدار و هاووڵاتیان داوای نۆژەنکردنەوەی دەکەن.
H.J