به فه‌رمی یاری نێوان ئارارات و نه‌ورۆز دواخرا
ياري نێوان ئارارات و نه‌ورۆز له گه‌ڕی بیسته‌می خولی نایابی كوردستان به‌هۆي ناله‌باري كه‌شوهه‌وا دواخرا كه بڕيار بوو ئه‌م يارييه ئه‌مڕۆ له به‌رزاييه‌كانی پیرمام له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئارارات به‌ڕێوه‌بچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری دا له كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ممه‌ی داهاتوو چاره‌نووسی یارییه‌كه‌ی نێوان ئارارات و نه‌ورۆز دیاری بكات.
یانه‌ی نه‌ورۆز به راهێنه‌رایه‌تی پرسیار عه‌بدولره‌زاق بۆ ئه‌وه هاتبووه هه‌ولێر تا هه‌مان سیناریۆی سه‌ركه‌وتنی قۆناخی یه‌كه‌م به‌سه‌ر ئارارات دووباره بكاته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئارارات گه‌ڕی رابردوو به‌رامبه‌ر گازی باكوور كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، بۆیه ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌دی راهێنه‌ری یانه‌ی ئارارات ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت شكست به نه‌ورۆز بێنێت و خۆی له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می خوله‌كه نزیك بكاته‌وه.
ئارارات به 34 خاڵ له پله‌ی دووه‌می خولی نایابی كوردستان دێت، له به‌رامبه‌ردا نه‌ورۆز به 33 خاڵ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.