یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا: سووریا پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسییه
K24 – هه‌ولێر:
ڤێدریكا موگرینی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕوپا، رایگه‌یاند، "ئێستا كاتێكی گونجاوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سیاسییانه‌ی قه‌یرانی سووریا".
موگرینی له برۆكسل بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و گوتی: "ئێستا ره‌وشی واقیعی سووریا گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. له‌سه‌ر زه‌وی هاوكێشه‌كان گۆڕاون. به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن له هه‌ندێك شه‌ڕ و ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی له شه‌ڕدا، ئاساییه، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه، كه قه‌یرانی سووریا ئیدی پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسی نییه".
موگرینی له‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌دا، كه په‌یامنێرمان بارزان حه‌سه‌ن ئاماده‌ی بوو، ئەوەشی گوت: "شه‌ڕ له سووریا ته‌واو نه‌بووه. پێویسته ئیدلب له كاره‌ساتێكی مرۆیی بپارێزرێت".
ره‌تیشی كرده‌وه، ئه‌وڕوپاییه‌كان له ناو خۆیاندا ناكۆكییان له باره‌ی پرسی سووریاوه هه‌بێت.
جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "هه‌موو وڵاتانی ئه‌وڕوپا، كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وشی سووریا پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسییانه هه‌یه".
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ڕ