محەمەد حاجی مەحموود: نابێت یادی كیمیایبارانی هەڵەبجە بە حزبی بکرێت
K24 - ھەڵەبجە
محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان رایدەگەینێت، پێویستە كاری جددی بۆ ھەڵەبجە بكرێت، نەك یادی ھەڵەبجە بە حزبی بكرێت و لە یادكردنەوە تەنیا گوێ لە گوتاری دووبارە و حزبی بگرین. ئاماژەی بەوەشدا، ھەڵەبجە پێویستی بە خزمەتكردنەو ھەرچی بۆ بكرێت ھەر كەمە.
محەمەد حاجی مەحموود، بە كوردستان24 گوت: "یادی ھەڵەبجە ئەركێكی ئەخلاقی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەموو خەڵكی كوردستانە و ھەڵەبجە پێناسەی میللەتێكە، بۆیە پێموایە یادكردنەوەی ئەو یادە بۆ ھەمووانە وەك یەكە و نابێ یادكردنەوەی ھەڵەبجە بكرێتە بابەتێكی حزبی. ھەروەھا ناكرێت یادكردنەوەی بكرێتە شوێنی وتار خوێندنەوەی حزبی".
ھ.م