"یاریزانانی بارسێلۆنا له ژووری جلگۆڕین هیواده‌خوازن ئه‌م یاریزانه بێته یانه‌كه‌یان"
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیسپانیا، یاریزانانی بارسێلۆنا له ژووری جلگۆڕین مشتومڕیان كردووه و گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان به پێویست ده‌زانن و هیوای ئه‌وه ده‌خوازن هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یان بكات.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا له چاپی ئه‌مڕۆ زانیاری ئه‌وه‌ی له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی بارسێلۆنا ده‌ستخستووه و كه تێیدا ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كرێت ئانتوان گریزمان په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو هێڵێكی هێرشبه‌ری تۆقێنه‌ر له پێشه‌وه دروست بكات، ئانتوان گریزمان هاوشانی (مێسی، سوارێز، دێمبلی و كۆتینهۆ) بكاته هێڵێكی پێنج یاریزانی مه‌ترسیدار له پێكهاته‌ی بارسا.
رۆژنامه‌ی موندۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه گریزمان په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ مێسی و سوارێز هه‌یه و ره‌نگه ئه‌م په‌یوه‌ندییه گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره فره‌نسیییه‌كه له ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه و بۆ بارسا ئاسان بكات.