یه‌كێتی: بێ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له حكومه‌تی داهاتوو نابین
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شاندی دانووستانكاری خۆی گۆڕی. شانده نوێیه‌كه، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پارتیدا نه‌كردووه. به‌رپرسانی یه‌كێتی، دووپات له‌سه‌ر داوای "شه‌راكه‌تی راسته‌قینه" له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن: "به‌بێ شه‌راكه‌ت له كابینه‌ی نوێ‌دا ئاماده‌ییمان نابێت".
له‌و باره‌وه "رێباز بێرکۆتی"، کادیری پێشکەوتووی یەکێتی پێی وایە حزبەکەی "بێ بەشداریکردن و شەراکەتی راستەقینە، بەشداری حکوومەتی نوێ ناکات".
رێباز بێركۆتی گوتیشی: "وه‌كو یه‌كێتی به میقداری مێژوو، خه‌بات و قوربانیدان یان به پێوه‌ری حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر پێوه‌ری كورسی په‌رله‌مانی بێت، ئه‌مه جۆرێكه له به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌گه‌ر پێوه‌ری خه‌بات و مێژوو و قورسایی ئه‌م حزبه بێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان، عێراق و ئیقلیمی؛ ئه‌وا پێویسته به‌شداری راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی هه‌بێت له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بڕیاری سیاسی، له سیستمی به‌رگری و ئه‌منی، له داهات و وزه‌دا".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت ده‌ستپێكردووه. سه‌رقاڵی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانییه‌تی بۆ پۆسته حكومییه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه، په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان "دابان محه‌ممه‌د" گوتی: "له ماوه‌ی رابردوودا پارتی و یه‌كێتی چه‌ندین گفتوگۆیان كردووه. ناكۆكی له نێوانیان هه‌یه. هیوادارین زوو بگه‌نه رێككه‌وتن. له‌وه زیاتر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ دوا نه‌كه‌وێت. هه‌رێمی كوردستان و دۆخی خه‌ڵك پێویستی به‌وه‌یه هه‌رچی زووتره حكومه‌ت سه‌رپێ بكه‌وێت. په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ست به كاره‌كانی خۆی بكات".

له 5ی شوبات/ فێبرایه‌ر و 4ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵدا پارتی و یه‌كێتی دوو رێككه‌وتنیان واژوو كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و دوو رێككه‌وتنه نه‌بوونه‌ته هۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم.

هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و دانووستانی نێوان پارتی و یه‌كێتی به‌رده‌وامه. له نوێترین پێشهاتیشدا، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24، له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، سبه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی له سلێمانی كۆده‌بنه‌وه.
ئ.ر