مه‌ترسییه‌كانی لافاو كه‌ركووكیش ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌شێك له فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای كه‌ركوك هۆشداری به‌هاووڵاتیان ده‌ده‌ن, كه له ئه‌گه‌ری بارینی بارانێكی به لێزمه، پێشبینی ده‌كرێت لافاوێكی به‌هێز له سه‌رانسه‌ری عێراقدا روو بدات و له‌سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه ته‌واوی فه‌رمانگه و هێزه سه‌ربازییه‌كانیش ده‌كه‌ونه دواپله‌ی ئاماده‌باشییه‌وه.
شه‌هاب حه‌كیم، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له بارینی بارانێكی زۆر ئاگاداریكردووینهتهوە، كه ئه‌گه‌ری روودانی لافاوی لێده‌كرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وامبێت.
حه‌كیم گوتیشی: "سبه‌ی دووشه‌ممه 25ی مارس له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراواندا سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه سه‌ربازییه‌كانی پارێزگاكه له سوپا، پۆلیسی ئیتیحادی و پۆلیسی ناوخۆیی ده‌خرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی پله "جیم"، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك، كه به‌هۆی لافاوه‌وه له سه‌ر شاره‌كه دروستببێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "تائێستا رێژه‌ی بارانبارین لهكهركووكدا 360 ملم تۆماركراوه و ته‌واوی به‌نداوه‌كان له پڕبوون نزیكبونه‌ته‌وه و كه‌شناسیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، ئه‌م شه‌پۆله زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت ئه‌گه‌ری روودانی لافاو زۆره، چونكه رێژه‌ی باران بارینه‌كه له 100% ده‌بێت، مه‌ترسی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئه‌و گه‌ڕه‌كانه دروست ده‌بێت، كه خانوه‌كانیان له‌سه‌ر چه‌م و دۆڵه‌كان به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕەوی دروستكردوه، به‌تایبه‌تیش گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی و به‌شێكی عه‌مه‌ل شه‌عبی".
له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ركووك چه‌ند رێنماییه‌كی راگه‌یاند و داوای له‌هاووڵاتیان كرد، بۆ خۆپاراستن پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بن.
قه‌یس عه‌بدولره‌زاق، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رگری شارستانی كه‌ركووك ڕایگەیاند : "داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به‌ڵگه‌نامه و نوسراوه رەسمییهكان له‌شوێنێكی پارێزراو هه‌ڵبگرن و، له‌ئه‌گه‌ری روودانی لافاو له ماڵان‌دا، به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی باران ئه‌وا كاره‌بای ماڵه‌كانیان بكوژێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی دروستبونی شۆرتی كاره‌با له‌سه‌ریان نه‌مێنێت".
داواش ده‌كات ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و له ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو په‌یوه‌ندی به‌ژماره 115وه بكه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه هیشام ئیبراهیم، به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌ركووكیش ڕایگەیاند : "هاووڵاتیانی كه‌ركووك ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، ئاوی خواردنه‌وه‌ی پێویست هه‌ڵبگرن و ده‌ستی پێوه‌بگرن، چونكه له ئه‌گه‌ری دروستبونی لافاو، وێستگه‌كانی پاڵاوتنی ئاو ده‌كوژێنینه‌وه".
باسی لەوەشکرد: "له‌و كاتانه‌ی ئاوی باران به‌رز ده‌بێته‌وه پڕۆژه‌كانی پاڵاوتنی ئاو توانایان نامێنێت رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو بپاڵێون، بۆ روونه‌دانی حاڵه‌تی له ناكاو، ناچارده‌بین پڕۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه بكوژێنینه‌وه".
H.B