"به‌غدادی و گورگه په‌رته‌وازه‌كانی ده‌یانه‌وێ بێنه ناو عێراقه‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ كه‌وتنی باغۆز و كۆنترۆڵكردنی دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له سووریا، جارێكی دیكه كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌باره‌ی چاره‌نووس و شوێنی خۆحه‌شاردانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری داعش وروژێنرایه‌وه.
هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌غدادی له (بادیه)یه، ئه‌و ناوچه بیابانییه‌ی له ناوه‌ڕاستی سووریاوه درێژده‌بێته‌وه تا عێراق. خه‌ڵكانێكی دیكه‌ش ده‌ڵێن، یان له شه‌ڕه‌كاندا كوژراوه یان بریندار بووه وه‌یان به نه‌خۆشی شه‌كره مردووه. به‌ڵام هیچ یه‌كێك له‌و زانیاریانه تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تی پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆچوونی یه‌كه‌م بێت و به‌غدادی له سنووره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا بێت له‌گه‌ڵ عێراق كه ده‌كه‌وێته پارێزگای حمس له ناوه‌ڕاستی سووریا، چاودێران پێیانوایه حوزه‌یفه‌ی كوڕیشی له مانگی ته‌مووزی ساڵی رابردوو هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا به‌هۆی بۆمببارانی فڕۆكه‌كانی رووسیا كوژرا و ئه‌و كاته باوكیشی له‌گه‌ڵی بووه و كه‌واته دوور نییه هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا بێت.
به‌غدادی به‌نهێنی جووڵه ده‌كات و له ژێر زه‌مین و تونێل و شوێنه سه‌خته‌كاندا خۆی حه‌شار ده‌دات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها له دوو بۆنه‌دا ده‌ركه‌وتووه. یه‌كێكیان ته‌مووزی ساڵی 2014 بوو له مزگه‌وتی نووری شاری مووسڵ و خۆی وه‌ك "خه‌لیفه" ناساند، جاری دووه‌میش له مانگی ئابی ساڵی 2018 بوو كاتێك له رێگای په‌یامی ده‌نگییه‌وه داوای به‌رده‌وامی له چه‌كداره‌كانی كرد پاش هه‌شت مانگ له شكستی گه‌وره‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له عێراق. ئیتر زۆر زانیاریی له‌باره‌ی سرووشت و جوڵه و هه‌ڵسوكه‌تی ئاشكرا نییه.
به‌غدادی ئێستا ته‌مه‌نی 47 ساڵانه و واشنتن بڕی 25 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك ته‌رخان كردووه به زیندوویی یان كوژراوی هێزه‌كانیانی لێ ئاگادار بكاته‌وه یان خۆی بیكوژێت. به‌ڵام ئێستا به‌غدادی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سدا خۆی ده‌شارێته‌وه، له كاتێكدا پێش چوار ساڵ ئه‌و ناوچانه‌ی داگیریكرد 7 ملیۆن كه‌سی تێدا ده‌ژیان.
واسق هاشمی كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی عێراقییه ده‌ڵێت: "زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌غدادی له‌گه‌ڵ شۆفێرێكی عێراقیدا جووڵه ده‌كات، كه‌سێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵدایه به‌ڵام نازانرێت كێیه، هه‌ر سێكیان له ناوچه‌كانی سووریادا خۆیان ده‌شارنه‌وه‌و شوێن ده‌گۆڕن و ده‌جووڵێن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌واڵه‌كان كه باسی ده‌ستگیركردنی به‌غدادی ده‌كه‌ن، به‌ڵام من پێموایه راست نییه، چونكه ناتوانێت بێته ناو خاكی عێراقه‌وه. هه‌ر چه‌نده له باغۆز زۆر دووركه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا سووریای جێنه‌هێشتووه هه‌ر چه‌نده هه‌وڵیداوه بێته ناو عێراقه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌گه‌ر بتوانێت بجووڵێت ئاسان نییه بۆی، چونكه له رووی هه‌واڵگرییه‌وه چاودێریی چڕ ده‌كرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به جووڵه كردووه و زانیاری ته‌واو به‌رده‌سته كه تونیوویانه بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه".
هاشمی ده‌ڵێت: "ئه‌و چه‌كدارانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌شتی نه‌ینه‌وا و دۆڵی حۆران. له ناوچه‌كانی خورماتوو و حه‌ویجه و دیاله‌ش بۆ خۆسه‌لماندن و خۆده‌رخستن ده‌ستیان به جووڵه كردووه".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی عێراقی پێیوایه ئێستا داعش له دۆخی هه‌ره‌سدایه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت واتای كۆتایی داعش نییه، چونكه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان به‌هۆی پشتێنی بۆمبڕێژكراو و دانانه‌وه‌ی بۆمب و چه‌ندین شێواز و رێگای دیكه كرده‌ی خۆكوژی ئه‌نجام بده‌ن تا بۆ جیهانی بسه‌لمێنن هێشتا به‌رده‌وامن".
دوای راگه‌یاندنی كۆتایی داعش له سووریا، به‌گوێره‌ی بۆچوونی ئه‌و شاره‌زا ستراتیژییه عێراق زیانمه‌ندی سه‌ره‌كییه، چونكه پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش له سنووره‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا مۆڵیان خواردووه جگه له‌و تونێلانه‌ی درووستیان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پێش چه‌ند رۆژێك توانیوومانه وێنه‌مان ده‌ستكه‌وێت، له‌ناو ئه‌و تونێلانه‌ی درووستكراوون، هه‌یانه ئۆتۆمبێلێ پێدا ده‌ڕوات و به ئاسانی هاتووچۆ ده‌كات. ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه داعش پارێزگاریی له شانه نوستووه‌كانی ده‌كات و زیاترن له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی سه‌ندای تایمزی بریتانی، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، رێبه‌ری رێكخراوی داعش، له ناوچه‌یه‌كدا خۆی حه‌شار داوه و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا جێیناهێڵن. رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌ش پلانی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی له ئه‌وڕوپا داده‌ڕێژێ، تا له داهاتوودا ئه‌نجامیان بدات".
رۆژنامه بریتانییه‌كه نوسیوویه‌تی "شكستی داعش له باغۆز، واتای كۆتاییهاتنی داعش نییه، چونكه له دوا مۆڵگه‌كه‌یاندا به‌ڵگه كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌ست، كه رێكخراوه تیرۆریسته‌كه ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌وه كردووه، پاڵپشتیی ئه‌ندامه توندڕه‌كانیان و شانه نوستووه‌كانیان له ئه‌وڕوپا بكه‌ن و چه‌كداریان بكه‌ن".
له نامه‌یه‌كدا، كه مانگی یه‌نایه‌ری رابردوو بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی خۆجێیی داعش له سووریا به ناوی (ئه‌بو تاهر تاجیكی) نێردراوه، ئه‌وه هاتووه كه رێكخراوه‌كه پلانی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌ندامانی داعش له ئه‌وڕوپا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش ئه‌نجام بده‌ن و له ده‌ره‌وه‌ی سووریاش خه‌ڵكی دیكه بكه‌نه چه‌كدار و ئه‌ندامی خۆیان.
له‌و نامه‌یه‌دا ئه‌وه باس كراوه، كه ئه‌بو تاهر تاجیكی كه‌سانێكی هه‌یه، ده‌توانن له ناوچه دووره‌كانی عێراق و سووریا كار بكه‌ن و داوا ده‌كات مۆڵه‌تی بده‌ن، تا له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌ی تیرۆریستیان له‌ناو ئه‌وڕوپا پێ ئه‌نجام بدات.
له نامه‌كه‌دا، كه وه‌ك به‌ڵگه ته‌ماشا ده‌كرێت و له هاردێكدا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی دیكه پارێزراوه‌و هاتووه "تاجیكی داوای مۆڵه‌ت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتی و ئیداره‌دانی كرده تیرۆریستییه‌كانی ئه‌ندامانی داعش له ئه‌وڕوپا و ناوچه‌كانی دیكه دابمه‌زرێنێ".
هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا ئه‌وه ئاشكرا بووه كه تاجیكی ئاماده‌كاریی كردووه، ئه‌و پلانه بخاته به‌رده‌ستی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی رێبه‌ری داعش ده‌ینێرێ، به‌ڵام به هۆی كوژرانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، تاجیكی به‌دوای ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا گه‌ڕاوه، تا پلانه‌كه‌ی بگه‌یێنێته به‌غدادی.
رۆژنامه بریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه "به‌غدادی له حه‌شارگه‌یه‌كی نهێنیی بیابانه‌كانی عێراق و سووریا له‌گه‌ڵ گه‌وره یاریده‌ده‌ره‌كانی خۆی شاردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له چاو ون بكات، شوێن ده‌گۆڕێ، به‌ڵام فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی هیچ كات ئه‌و ناوچه‌یه جێیناهێڵن و به به‌رده‌وامی چاودێری ده‌كه‌ن".