سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند هۆكاری پۆشینی سه‌رپۆشه‌كه‌ی روونده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا ده‌رباره‌ی پۆشینی سه‌رپۆشه‌كه‌ی، جاسیندا ئه‌ردێرن، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند ده‌ڵێت: "پێشبینی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد له كاتی چوونم بۆ پرسه‌ی قوربانیانی مزگه‌وته‌كه و سه‌ره‌خۆشی لێكردنیان، پۆشینی ئه‌و سه‌رپۆشه هێنده ببێته مایه‌ی به‌خشینه‌وه‌ی ئارامی و دڵنیایی بۆ خه‌ڵكه‌كه".
له میانی پرۆگرامی "زه پرۆجێكت" له كه‌ناڵی (Ten Network)ـی ئوسترالی و له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هۆكار چیبووه كاتێك چووه بۆ پرسه‌ی قوربانیانی مزگه‌وته‌كه به سه‌رپۆشه‌وه رۆشتووه؟، سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی: "زۆر بیرم له‌و بابه‌ته نه‌كرده‌وه كاتێك پۆشیم، به‌ڵام پێموابوو گونجاوه بۆ شوێنێكی ئاوا، ته‌نانه‌ت نه‌شمده‌زانی پۆشینی ئه‌و سه‌رپۆشه ده‌توانێ ئه‌و هه‌موو هه‌ست به ئارامی و دڵنیاییه ببه‌خشێته‌وه. چونكه بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵنیایی و ئارامی بۆ هاووڵاتیان به‌رپرسیارێتییه‌كه و له ئه‌ستۆی مندایه".
جاسیندا ده‌ڵێت: "هه‌ستنه‌كردن به ئارامی و ئاسایش و دڵنیایی زۆر ئازارم ده‌دا، هه‌ر بۆیه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌سته بۆ خه‌ڵكی ئه‌ركێكه له ئه‌ستۆی مندایه".
به‌هۆی پۆشینی سه‌رپۆش، پاڵپشتییه‌كی زۆر له سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزیلاند كرا كه له ساته‌كانی یه‌كه‌می هێرشی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی شاری كرایسچێرچ به‌هۆیه‌وه 50 موسڵمان كوژران و نزیكه‌ی 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌و سه‌رپۆشه‌وه چووه ناو كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و به‌شداریی له پرسه و خه‌مه‌كانیاندا كرد.