له به‌غدا پشكنین بۆ ته‌رمی 28 هاووڵاتی ئێزدی ده‌كرێت
K24 – به‌غدا:
ئه‌مڕۆ تیمی تایبه‌تمه‌ندی پزیشكی له پزیشكی دادی به‌غدا ده‌ستیان كرد به پشكنینی ته‌رمی ئه‌و 28 هاووڵاتییه ئێزدییه‌ی له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵی گوندی كۆجۆ ده‌رهێنرابوون.
رۆژی 15ی ئازار/ مارسی 2019، له گوندی كۆجۆی سنووری شنگال، تیمی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، ته‌رمی 28 هاووڵاتیان له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ ده‌رهێنا.
دواتر ئه‌و ته‌رمانه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا كران، به مه‌به‌ستی زانینی ورده‌كاری گیانله‌ده‌ستدان و ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان.
ئه‌مڕۆ تیمی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند له پزیشكی دادی به‌غدا به سه‌رپه‌رشتی دكتۆر زه‌ید عه‌لی عه‌باس، به‌ڕێوبه‌ری گشتی پزیشكی دادی به‌غدا پشكنین بۆ ته‌رمه‌كان ده‌ستیپێكرد.