زانكۆكانی ئەمەریكا ھەماھەنگی لەگەڵ زانكۆی ئەمەریكیی كوردستان لە دھۆك دەكەن
K24 - واشنتن
نوێنه‌رانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان له دهۆك، له‌گه‌ڵ چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی رێككه‌وتوون، كه قوتابی ئاڵۆگۆڕ بكه‌ن بۆ خوێندن، هه‌روه‌ها كوردانی تاراوگه‌ش ئاسانكاریان بۆ ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر نیازیان هه‌بێ له هه‌رێمی كوردستان و له‌م زانكۆیه بخوێنن.
نوێنه‌رانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان له دهۆك، له میانی چه‌ندین چالاكی و كۆڕ و كۆبوونه‌وه له ویلایه‌ته جیاوازه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا، موژده‌ی ده‌رفه‌ت و ئاسانكارییه‌كانی ئه‌م زانكۆیەیان بۆ قوتابیان له ئه‌مریكا راگه‌یاند، ئه‌م قوتابیانه چ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد بن، یا هه‌ڵگڕی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی بن، ده‌توانن بێنه هه‌رێمی كوردستان و له زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان له دهۆك درێژه به خوێندن بده‌ن.
له پێشوازیكردنی نوێنه‌رانی رێكخراو و چالاكانی گه‌نجان له ناشڤیلی پایته‌ختی ویلایه‌تی تێنیسیدا، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان، داوای لێ كردن قوتابیان هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان و له ئه‌ی ی‌و كه‌ی دهۆك بڕوانامه به ده‌ست بێنن.
مایكڵ مه‌ككلێلان، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان، بە كوردستان24ی گوت: "زۆر خۆشحاڵم به‌و ئاسته به‌رزه‌ی هاوكاریی، كه نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی لێره نیشانی ئێمه‌یان دا و خۆشحاڵیشم كه‌وا پلان و به‌رنامه‌كانی ئێمه‌یان به دڵه و ئاماده‌ن پاڵپشتی له زانكۆكه‌مان بكه‌ن و قوتابیانیش هان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆكه‌مان بخوێنن".
ته‌نانه‌ت له پڕۆژه‌ی خوێندنی زمانی كوردی، وه‌ك وانه‌یه‌كی فه‌رمی له قوتابخانه‌كانی ویلایه‌تی تێنیسی، نوێنه‌ری زانكۆی ئه‌مه‌ریكیی كوردستان له دهۆكو كه له كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانی ئه‌م پرسه به‌شدار بوو، ئاشكرای كرد، گرنگی و بایه‌خدان به گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ئه‌مه‌ریكا، به‌شێكه له دروشم و ئامانجه‌كانیان.
ھ.م