68 په‌رله‌مانتار داوای كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
68 په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه جیاجیاكانی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سەندكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ن.
ئه‌و 68 په‌رله‌مانتاره پێشنیازی پڕۆژه‌یاسایه‌كیان خستووه‌ته به‌رده‌ستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كارا بكرێته‌وه و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور هه‌موار بكرێته‌وه و بخرێته به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "وه‌ك فراكسیۆنی پارتی، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌دا پێشنیازی كاراكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كراوه و 68 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر كردووه".
لە بارەی هەماهەنگی نەکردنی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ یەکلا کردنەوەی پرسی کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی هەرێم، ئومێد خۆشناو رایگەیاند: "داوام لە فراکسیۆنی یەکێتی کردووە، بەڵام ئەوان نەهاتوونەتە پێش و چاوەڕێی بڕیاری سیاسیی پارتەکەیان دەکەن، بەڵام ئێمە دەستمان بە کارەکانمان کردووە".
لە بارەی بەشدارینەکردنی یەکێتی لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند: "هیوا ناخوازین وابێت، بەڵام ئەگەر یەکێتی نەیەتە پێش، دەستمان کراوە دەبێت".