به به‌ڵگه.. ئێران ته‌واوی هێزه‌كانی له پارێزگای كرماشان ده‌خاته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیداره‌ی پارێزگای کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هۆشداری جددی لە ئەگەری بارانی بەخوڕ و درووستبوونی لافاوێكی گه‌وره لە خۆرئاوای پارێزگاکە دەدات و، خه‌ڵكی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له مه‌ترسییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زۆرترین زیانی لافاوه‌كه ناوچه‌كانی بناری داڵەهۆ ده‌گرێته‌وه، کە تەنیا 50 كیلۆمه‌تر لە کەلار و سنووری گەرمیانەوە دوورە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئیداره‌ی پارێزگای كرماشان‌دا هاتووه، به مه‌به‌سه‌تی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، ته‌واوی سوپا و هێزەکانی بەرگری شارستانی له سنووری ئه‌و پارێزگایه خراوه‌ته حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشیەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌هۆی به‌رده‌وامی بارانی به‌خوڕ لافاو ژماره‌یه‌ك شار و ناوچه‌ی باكووری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بوونه‌ته قوربانی زیانی زۆری ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
H.B