هۆشدارییه‌ك له كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی له‌باره‌ی چالاكبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور ده‌دات كه له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه بارانی به‌لێزمه و هه‌وره تریشقه له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه: "له ئه‌نجامی چالاكبوونه‌وه‌ی هه‌ر دوو نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور كه له رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه كاری كردبووه سه‌ر ناوچه‌كه‌مان، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆلی بارانبارینه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووباره چالاك ببێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا بارانی به‌لێزمه و هه‌وره‌تریشقه‌ی له‌گه‌ڵ بێت و تا نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وامیی هه‌بێت".
هه‌روه‌ها له هۆشدارییه‌كه‌دا هاتووه "پاشان بارانبارینی پچڕ پچڕ له‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه و له ماوه‌ی چالاكبوونی ئه‌م شه‌پۆله‌دا، پێشبینی ده‌كرێت له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان بارانی به لێزمه ببارێت، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك وه‌ك (شنگال، سه‌نته‌ری دهۆك، ئامێدی و سه‌رسه‌نگ) و له سنووری پارێزگای سلێمانیش له (سه‌نته‌ری سلێمانی، چه‌مچه‌ماڵ و رانیه)، هه‌روه‌ها له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و ناوچه شاخاوییه‌كانی پارێزگاكه له سۆرانه‌وه تاكو حاجی ئۆمه‌ران".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه له سنووری ئیداری راپه‌ڕین و سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێشبینی ده‌كرێت بڕی دابارین له ماوه‌ی ئه‌م چالاكبوونه‌وه‌دا بگاته سه‌رووی 40 ملم به شێوه‌یه‌كی گشتی".