ئینستاگرام تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی ڤیدیۆ تاقیده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی كورت، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ كه له‌سه‌ر گرته‌ی ڤیدیۆیی جێبه‌جێ ده‌كرێت، تاقیده‌كاته‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كه، له‌لایه‌ن جین میونشن وونگه‌وه داهێنراوه، كه كۆنتڕۆڵی بینینی ڤیدیۆ ده‌خاته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ست بێت له بینینی كام به‌شه و چركه‌ی ڤیدیۆكه، به‌و پێیه‌ی تا ئێستا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش ئاسانكارییه بۆ به‌كارهێنه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت بۆ بینینیه‌وه‌ی به‌شێكی ڤیدیۆكه، دووباره چاوه‌ڕێ بكات تا ته‌واوی گرته ڤیدیۆییه‌كه دووباره ده‌بێته‌وه.
بردنه پێش و هێنانه دواوه‌ی ڤیدیۆ له ئینستا، به‌رده‌ست نه‌بوو وته‌نها له سیسته‌می IGTV هه‌بوو، به‌و پێیه‌ی ماوه‌ی گرته ڤیدیۆییه پۆستكراوه‌كان له خووله‌كێك زیاتره و ده‌گاته كاتژمێرێك.
تا ئێستاش واده‌ی به‌رده‌ستخستنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئاشكرا نه‌كراوه و ته‌نها بۆ چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكی دیاریكراوی كۆمپانیاكه تاقی ده‌كرێته‌وه.
Instagram is testing video seekbar pic.twitter.com/gyIZZhrh2y
— Jane Manchun Wong (@wongmjane) March 27, 2019
روونكردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كه، له‌لایه‌ن په‌ره‌پێده‌ره‌كه‌وه، كه له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه
سه‌رچاوه: Mashable
ئ. م