به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان هاووڵاتیان له مه‌ترسییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24- ده‌ربه‌ندیخان:
بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بە هۆی بارانبارینی زۆرەوە ڕیژەی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیاد دەکات، بۆ پاراستنی سەلامەتیشیان هۆشداری دەداتە دانیشتوانی هەردوو دیوی ڕوباری سیروان، لەو شوێنانە دوور بکەونەوە، کە ئاو دایدەپۆشێ.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، له راگه‌یه‌ندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زاى كه‌لاریش هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتیانى گوند، گه‌ڕه‌ك و خاوه‌ن ماڵ، كارگه، ئاژه‌ڵداران، پڕۆژه و جوتیاره‌كانى نزیك ڕووبارى سیروان، ئه‌گه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى رووباره‌كه و فراوانبوونى له ئارادایه.
هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى زۆر له رووباره‌كه‌وه نزیكن، له ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه، خۆیان به دوور بگرن و پێویسته هه‌مووان ئاگاداربن.
به‌هۆی شه‌پۆلێكی چڕی بارانبارین له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌ت له دوو رۆژی رابردوودا، بڕێكی زۆر له ئاوی لافاو رژاوه‌ته به‌نداوه‌كانی هه‌رێم، به‌مه‌ش ده‌ریاچه‌كانی سه‌ر ئه‌و به‌نداوانه له پڕبوون نزیك بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نداوه‌كان ناچار بن رێژه‌ی به‌ردا‌نه‌وه‌ی ئاو له به‌نداوه‌كان زیاتر بكه‌ن.
H.B