جیهان بێ گووگڵ چۆن ده‌بێت؟
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی تاسی رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیای گووگڵ دووچاری هه‌ندێك گرفت بووه و به‌و هۆیه‌وه، به‌شێك له به‌كارهێنه‌ران نه‌یانتوانیوه ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه بگات.
به گوێره‌ی داتا و زانیارییه‌كانی وێبسایتی "Downdetector" كه تایبه‌ت به به‌دواداچوون بۆ له‌كاركه‌وتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت، ئه‌و گرفتانه‌ی گووگڵ دووچاری بووه، له كاتژمێر 15:41 خووله‌كی به كاتی كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه، كه ده‌كاته (19:41) خووله‌ك، به كاتی گرینویچ.
به‌كارهێنه‌ران سكاڵایان كردووه له‌وه‌ی ناتوانن خزمه‌تگوزارییه‌كانی پۆستی جی مه‌یل Gmail، گووگڵ درایڤ Google Drive و Google Hangout بكه‌نه‌وه و گرفتی بۆ درووست بووه.
زۆربه‌ی ریپۆرته‌كانی به‌كارهێنه‌رانیش، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه، به‌شێكی كه‌میش له ئه‌مه‌ریكای لاتین و ئاسیا.
گووگڵ، جیا له‌وه‌ی بۆ گه‌ڕان و سێرچ به‌كارده‌هێنرێت له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، هاوكات ده‌یان خزمه‌تگوزاری و ئه‌پی دیكه‌ی تایبه‌تی هه‌یه كه رۆژانه ملیۆنان به‌كارهێنه‌ر سوودی لێوه‌رده‌گرن، دیارترینیشیان یوتیوبه.
ئ. م