له رووداوێكی هاتوچۆدا له دهۆك 8 كهس بوونه قوربانی
K24- دهۆك:
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، کە یەکێکیان لە جۆری پاسی بچۆك و پڕبوو لە سەرنشین و ئەوی دیكهشیان ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بوو، 8 كهس بریندار بوون.
ئازاد تەها، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك بە کوردستان24ی راگەیاند، ڕووداوەکە لە ناو ترافیكلایتی ماڵتا لە نزیك "گردی ماڵتا" روویداوە، بەهۆیە 8 كهس لە سهرنشینانی هەردوو ئۆتۆمبێلهكه برینداربوون.
هەروەها راشیگەیاند، بریندارەکان برینیان سوکە و دهستبهجێ دوای رووداوهكه رەوانەی نەخوەشخانەکانی شار کراون.
ئەو بەرپرسەی هاتۆچۆی دهۆك ئاشکرایکرد، رووداوەکە بەهۆی سەرپێچی شۆفێران و پێگرینەکردن بە رێنمایەکانی هاتۆچۆ بووە، و لەکاتی سۆر بوونی ترافیکلایت، یەکێك لە شۆفێرەکان پەلەی کردووە و ویستوویەتی تێپەرێت، لە هەمانکاتدا ئۆتۆمبێلێکی دیكه خوی پێیدا کشاوە و ئەو رووداوە گەورەیهی لێکەوتووتەوە.
H.B