مه‌ترسیدارترین ژنی داعش ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، تیمێكی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ناسنامه‌ی ژنه به‌رپرسێكی باڵای داعشی ده‌ستنیشان كرد و دواتریش ده‌ستگیری كرد.
سه‌رچاوه‌كه به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، به پشتبه‌ستن به به‌رپرسانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده)، سه‌ره‌تا تیمه هه‌واڵگرییه ئه‌مه‌ریكییه، ناسنامه‌ی ئه‌و ژنه‌یان ده‌ستنیشان كردووه، كه مه‌ترسیدارترین ژنی داعش ناسراوه و پۆستی باڵای هه‌بووه له مووسڵ.
دوای ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌كه‌ی، تیمه ئه‌مه‌ریكییه‌كه توانیویه‌تی ژنه‌كه ده‌ستگیربكات، كه منداڵێكیشی پێبووه.
سه‌رچاوه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی ژنه‌كه منداڵی نییه، به‌ڵام بۆ خۆشاردنه‌وه ئه‌و منداڵه‌ی له‌لای خۆی هێشتووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ژنه‌كه پێگه‌ی سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تی له‌ناو داعش هه‌بووه له مووسڵ، به‌ر له‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له‌وێ تێكبشكێت و بگه‌ڕێته‌وه سووریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا ناسنامه و هاووڵاتینامه‌ی ژنه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و نازانرێت خه‌ڵكی چ وڵاتێكه.
ئ. م