پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان داوای ئه‌م پۆستانه‌ ده‌كه‌ن

پارتی سه‌ردانی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

لەم نزیکانە شاندی پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت لەگەڵ پێکهاتە و بەشێک لەو حزبانە کۆدەبێتەوە کە کورسی پەرلەمانیان نییە و بڕیارە بەشداری حکوومەتیان پێ بکات.

کریستیانەکان داوا دەکەن، جگە لە وەزارەت، جێگری هەردوو پارێزگاری هەولێر و دهۆکیان بدرێتێ.

پەرلەمانتارێکی تورکمانیش دەڵێت: "گفتوگۆکان دەکەونە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان".

لە دەرەوەی پەرلەمانی كورستان ژمارەیەک حزب هەن ئارةزوو دةكةن بەشداری حکوومەت بکەن، ئەوان پێان باشە ئەم کابینەیە بەهێز بێت.

لە نێو بزوتنەوەى ئيسلامى هةوليك هەیە بؤبةشدارى ئةو حزبه له حکوومەت  بەڵام گوتەبێژەکەیان دەڵێت بە فەرمی پێشنیازمان بۆنەکراوە بە پێ زانیارییەکانی کوردستان بیستوچوار لە ئاستی دەستەو بەرێوەبەری گشتی , ئەو حزبە بەشداری حکوومەت دەکات.

پێکهاتەی تورکمان لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەشدارە لە حکوومەتیش چاوەڕێ دەکەن بەشدار بن, ئةمجارةش داوای چەند پۆستێک دەکەن لەوانەش وەزیرێک بۆ کاروباری پێکهاتەکەیان  گفتوگۆکانيش بۆ ئەو مەبەستە دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

پێکهاتەی کریستیان دەڵێت: "بەشداری حکوومەت دەکەین", هاوكات داوای چەند پۆستێکيش دەکات، لەوانە جێگری هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك و یەکێك لە وەزارەتە خزمەتگوزاریيەکان، چاویشی لە دەستەی مافی مرۆڤە تا لای خۆیان بمێنێتەوە.

قۆناخه‌ یاساییەکانی پێکهێنانی حکوومەت دەستیان پێکردووە و لە هەنگاوی کۆتایین، ئەوەی ماوە قۆناخە سیاسیيەکەیە هاوشانی قۆناخە یاسایيەکەی بەرەو کۆتای دەڕوات، بەڵام هێشتا بەرکەوتەی لایەنە سیاسیيەکان چییە لە کابینەی نۆییەم یەکلايی نەبووتەوە.

ئ. م