سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی واژوو ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ختیار شاوێس، رایگه‌یاند، "سبه‌ی هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سووڵ رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی واژوو ده‌كه‌ن". هاوكات به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی له كابینه‌ی نوێ و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر داوای ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و مه‌كته‌بی سیاسی و شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوونه‌وه و كاره‌كانی لیژنه‌ی دانووستان و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی خرانه‌ڕوو.
به‌ختیار شاوێس، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه گوتی: "ئه‌وه‌ی تێبینمان كردووه، شاندی یه‌كێتی سه‌ركه‌وتوو بووه له دانووستانی له‌گه‌ڵ پارتی و تا راده‌یه‌ك توانراوه دیدگای یه‌كێتی جێیبكرێته‌وه. به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتیش تا راده‌یه‌كی باش توانراوه به‌ده‌ستبهێنرێت. پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به كه‌ركووك و به‌غداش چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له دانووستاندا هیچ لایه‌نێك ناتوانێت هه‌موو خواسته‌كانی جێبه‌كاته‌وه. پارتیش نه‌یتوانیوه هه‌موو خواسته‌كانی جێبكاته‌وه. ره‌نگه پارتی، كه هێزی یه‌كه‌مه، بیتوانیبا هه‌موو خواسته‌كانی به‌جێبهێنێت، شه‌ش مانگ پێویستی به دانووستان نه‌بوایه".
به‌ختیار شاوێس، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی" كوردستان24 باسی له‌وه‌شكرد، "له چوارچێوه‌ی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌دا به‌شێكی گرنگی خواستی یه‌كێتی جێی كراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "شاندی یه‌كێتی به پارتییان گوتووه، كه مه‌رجمان نییه و مه‌رجیشمان قبوڵ نییه".
ئاماژه‌شیكرد، "به‌شێك له راگه‌یاندنی چه‌واشه‌كار رۆڵی هه‌بووه، له‌وه‌ی به هه‌ڵه شته‌كان لێكبدرێته‌وه".
ئاشكراشیكرد، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ بواری هێزه ئه‌منییه‌كان دانه‌نرێت، بێگومان رێككه‌وتنه‌كه ده‌وه‌ستێت".
سه‌باره‌ت به پۆسته به‌ركه‌وته‌كانی یه‌كێتیش، گوتی: "سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری ده‌بێت، یه‌كێكیان بۆ كاروباری چه‌كداری و ئه‌منی ئه‌وه بۆ پشكی یه‌كێتییه. له وه‌زاره‌ته‌كانیش شه‌ش وه‌زاره‌ت، سێ ده‌سته، دوو جێگری وه‌زیر، كه وه‌زیری دارایی و شه‌هیدانن. بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و جێگری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، له ناو وه‌زاره‌تی دادیش، به‌ڕێوبه‌ری دوو فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی داد، هه‌روه‌ها دانانی پاڵێوراوێكی یه‌كێتی بۆ پارێزگاری كه‌ركووك و له به‌غداش كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد".
هه‌روه‌ها گوتی: "سبه‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی واژوو ده‌كرێت. شاندی دانووستانكاری هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه و هه‌ریه‌ك له نێچیرڤان بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ رێككه‌وتنه‌كه واژوو ده‌كه‌ن".