ئەمریکا سوپای پاسداران بە رێكخراوێکی تیرۆرستی ده‌ناسێنێت
K24- هه‌ولێر:
مايك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، پێویستە کۆنتڕۆڵی سەرچاوە داراییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بکرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سوپای پاسداران ده‌ست له كاروباری ناوخۆیی وڵاتانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست وه‌رده‌دات و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چالاکی لە هه‌ریه‌ك له عێراق، سووریا، لوبنان و یەمەن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌م قسانه‌ی پۆ‌مپێیۆ له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و جه‌ختی كرده‌وه، سوپای پاسداران ویستوویه‌تی رێستورانتێك لە واشنتۆن بتەقێنەوە و هەوڵی کوشتنی باڵیۆزی سعودییەشیان لە واشنتۆن داوە.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سەرپەرشتی کردەوەکانی سوپای پاسداران لە دەرەوەی سنووری ئێران دەکات و له سه‌ر ئاستی ناوخۆش، جده‌ستی خستووه‌ته ناو ئابووری وڵاته‌كه‌ی.
پۆ‌مپێیۆ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی له كۆماری ئیسلامی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، خزمه‌تی خه‌ڵكی ئێران ناكات و خەڵکی ئه‌و وڵاته شایستەی سیستەمێکی باشترن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داواشی له هاوپه‌یمانه‌كانی كرد، به‌رامبه‌ر سوپای پاسدارانی ئێران هه‌مان هه‌ڵوێستی واشنتۆن نیشان بده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه دووپاتیكرده‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خه‌نه لیستی تیرۆره‌وه، كه بۆ یه‌كه‌م جاره واشنتۆن هێزێكی فه‌رمی وڵاتێكی بیانی ده‌خاته لیستی تیرۆر.
H.B