سۆڵشایه‌ر: بۆ راگرتنی مێسی بڕۆن پرسیار له گواردیۆلا بكه‌ن
له یاری چوونی قۆناخی هه‌شتی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، مانچێسته‌ر یونایتد میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات، سۆڵشایه‌ر له باره‌ی راگرتنی لیۆنێل مێسی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته بۆ راگرتنی مێسی پرسیار له گواردیۆلا بكرێت.
سۆڵشایه‌ر راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، ده‌ڵێت: پێویسته ئاستمان به‌رز بكه‌ینه‌وه، چونكه رووبه‌ڕووی مێژووی بارسێلۆنا ده‌بینه‌وه، پێویستمان به باشترین ئاسته چونكه به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان ئه‌م كاره‌مان نه‌كرد، یاریی گه‌ڕانه‌وه به‌رامبه‌ر سانجێرمان متمانه‌یه‌كی زۆری به یاریزانه‌كان و هانده‌رانمان به‌خشیوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له بارسێلۆنا ببه‌ینه‌وه.
سۆڵشایه‌ر ده‌شڵێت: بۆ راگرتنی مێسی پێویسته پرسیار له گواردیۆلا بكه‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راگرتنی، چونكه له ماوه‌ی رابردوو له‌پێش ئه‌و یاریی كردووه، ئه‌و یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی میژوو، راگرتنی مێسی زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ئه‌ركێكی مه‌حاڵ نییه و پێموانییه ئه‌مه یاریی نێوان مێسی و مانچێسته‌ر یونایتد بێت، ئه‌وان سوارێز و كۆتینیۆ و راكیتیچ و ڤیدال و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌یان هه‌یه.
سۆلشایه‌ر گوتیشی: سانچێز دوای ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌ستی به راهێنانه‌كان كرده‌وه و به‌منزیكانه بۆ یاریكردن ئاماده ده‌بێت، به‌ڵام له‌م یارییه به‌شداری ناكات، هیوادارین راشفۆردیش هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت و بتوانێت به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یاریی بكات.