شاندێكی به‌غدا له راپه‌ڕینه و دوا راپۆرت له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كان ئاماده ده‌كات
K24 - راپه‌ڕین:
ئەمڕۆ شاندێكی حکوومەتی عێراق سەردانی ئیدارەی راپەرینی كرد و سه‌ردانی خاڵی سنووری كێلێ ده‌كه‌ن له سنووره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی دوا راپۆرت له‌سه‌ر مه‌رزه نافه‌رمییه‌كان ئاماده بكات.
ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، شانده‌كه چه‌ند رۆژێكه گه‌یشتووه‌ته سنووره‌كه و نوێنه‌رانی 12 وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی عێراقن.
ئه‌ركی ئه‌و شانده‌ی به‌غدا، ئاماده‌كردنی دوایین راپۆرته له‌سه‌ر مه‌رزه نافه‌رمییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران له هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه جه‌وهه‌ر ره‌سووڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی راپه‌ڕین به كوردستان 24ی راگه‌یاند، شانده‌كه له نوێنه‌رانی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و نوێنه‌رانی 11 وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار پێكهاتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێشتر ئه‌و شانده سه‌ردانی مه‌رزه‌كانی سه‌یرانبه‌ند، ته‌وێڵه و پشته‌یان كردووه و ئه‌مڕۆش سه‌ردانی مه‌رزی كێلێ ده‌كه‌ن.
ئاشكراشی كرد، ساڵی رابردوو ئه‌و شانده هاتن و سه‌ردانی مه‌رزه‌كانییان كرد و هه‌ندێك رێنماییشیان دا و ئه‌مساڵیش هاتوونه‌ته سنووره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی رای خۆیان له راپۆرتێكدا بده‌ن له‌سه‌ر گونجاوی مه‌رزه‌كان.
روونیشی كرده‌وه، ئه‌و شانده كاره‌كه‌ی بڕیاردان نییه و ته‌نها را و بۆچوونی خۆی ده‌نووسێت.
ژماره‌یه‌ك مه‌رز له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، نافه‌رمین و ته‌نها وه‌ك ده‌روازه‌یه‌كی بازرگانی به‌كاردێن و چاوه‌ڕێی ده‌كرێت، مه‌رزه‌كان ببنه نێوده‌وڵه‌تی و هاتووچۆی گه‌شتیاریشیان پێدا بكرێت.
ئ. م