له باره‌ی سه‌ردانی ده‌رچه‌ی سه‌رڕێژی ئاوی دووكان بڕیارێكی نوێ ده‌ركرا
K24 – دوكان:
قایمقامیەتی قەزای دووکان، نزیکبوونەوە لە نزیک دەرگاکانی ده‌رچه‌ی سه‌رڕێژی ئاوی به‌نداوی دووكانی له گه‌شتیاران قه‌ده‌غه كرد.
به گوێره‌ی بڕیاره نوێیه‌كه، گەشتیاران دەتوانن لەو رێگا تایبەتەی دەیانگەیەنێت بە بەرامبەر دەرگاکانی دەرچوونی ئاو، سه‌ردانی ناوچه‌كه بكه‌ن و دیمەنەکان بیننو نەک لە شاخ و بەرزاییەکانەوە داببەزنە نزیک دەرگاکان.
بەڕێوبەرایەتیی گەشتوگوزاری دووکان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، لە پێناو سەلامەتیی گیانی گەشتیاران، نابێ لەو ناوچانە نزیک ببنەوە، کە مەترسیی کەوتنە خوارەوەی لێ دەکرێت.
بەپێی بڕیارەکەی قایمقامیەتی قەزای دووکان، هێزی ئەمنی چاودێری ناوچه گه‌شتیارییه‌كه ده‌كات و چیدی رێگه نادەن گەشتیاران نزیک ببنەوە.