ئاگادارییه‌ك له قائیمقاميه تی قەزایی دووكانەوە
K24- دووكان:
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له ده‌ریاچه‌ی دووكان، قایمقامییه‌تی قه‌زای دووكان ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، كه سبه‌ی رێژه‌یه‌كی زیاتری ئاو له‌و ده‌ریاچه‌یه به‌رده‌درێته‌وه.
لە ئاگادارییەكه‌ی قائیمقاميه‌تی قەزای دووكاندا هاوڵاتیانی شارۆچكەی دووكان و خاوەن كەپر و پڕۆژە گەشتیارییەكان و ئەو گەشتیارانه‌ی ڕوودەكەنە سنورەكە ئاگاداردراونه‌ته‌وه.
تێیدا هاتووه: ئاگادارتان دەكەین سبەی ڕۆژی هه يني بەرواری ٢٠١٩/٤/١٢كاژمێر ٨ ی بەیانی بەنداوی دووكان ئاوێكی زۆرتر بەردەداتەوە و بەم هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێ یەكە بەبەراورد بەئەمڕۆ و ڕۆژانی ڕابردوو زیاتر بەرزەبێتەوە ده‌گاته (١٠٠٠)مه ترسيجا له‌چركه‌يه‌كدا.
هاوكات سه‌رجه‌م فەرمانگە پەیوەندیدارەكان ئاگاداركراونەتەوە و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو كراوه بۆ بەهاناوەچوونی هاوڵاتیان له‌ئه‌گه‌ری رودانی هه‌ر حاڵەتێكی نەخوازراو.
بۆیە داواكارین خۆتان بپارێزن و لە ڕۆخی زێیەكە نزیك نەكەونەوە، تاكو هیچ مەترسیەك ڕووبەڕووتان نەبێتەوە و سەلامەت بن.
بەنداوی دووكانیش هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نیە تەنها بۆ ڕاگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارە ئاوی زیاتر بەرداتەوە.
H.B