محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود له‌سه‌ر دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت هاته‌ ده‌نگ

"ناکرێت لەسەر پۆستێك لایەنە سیاسییەکان پێکهێنانی حکوومەت دوابخەن"
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، ناکرێت لەسەر پۆستێك لایەنە سیاسییەکان پێکهێنانی حکومەت دوابخەن.

ئه‌م لێدوانه‌ی سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ یادی 31 ساڵه‌ی شاڵاوی ئه‌نفال هاتوون و گوتی: ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بیر لە ئەنفال و کۆڕه‌و بکەنەوە، ئەوا نابێت پێداگیری لەسەر وەرگرتنی پۆستێك و دواخستنی حکوومەت بکەنەوە.

H.B