له فه‌ره‌نسا مێژوو سووتا
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی 15/4/2019 له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، ئاگر به‌ربووه كاتیدرائی نۆتردام و بووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی تاوه‌ره‌كه‌ی و زیانێكی زۆری به بنمیچی كڵێسا دیرۆكییه ناوداره‌كه گه‌یاند، به‌ڵام هێشتا ورده‌كاریی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه رانه‌گه‌یێنراوه.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی، به‌دوای ورده‌كاری ئاگركهوتنهوهو كاتی گرگرتنی كڵێساكه و بوونی قوربانی له‌و رووداوه یان نه‌بوونی و زیانه ماددییه‌كانی كه‌وتووه.
ئاگره‌كه كاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه به‌ربووه‌ته كڵێسا ناوداره‌كه (نۆتردام) له‌وباره‌یه‌وه جان كلود گالیه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پاریس ده‌ڵێت: "ئاگره‌كه له هۆڵی گه‌وره‌ی كڵێساكه كه‌وتووه‌ته‌وه"، دوای 9 كاتژمێریش، ده‌سه‌ڵاتداران رایانگه‌یاند كه ئاگره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، به‌ڵام له ده‌لاقه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تاوه‌ره‌كه هه‌ر مابووه‌وه و بووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی تاوه‌ره‌كه.
پاتریارك شوفیه گه‌وره قه‌شه‌ی كاتیدرائییه‌كه ده‌ڵێت: "پێده‌چێت ئاگره‌كه له‌ناو تۆڕی ناوه‌وه‌ی رایه‌ڵه داره‌كانی بنمیچهكهوه كه‌وتبێته‌وه كه مێژووی هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی ناوه‌ڕاست و به دارستان ناونراوه".
به‌رپرسانی دیكه‌ش ده‌ڵێن: "به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه كه‌س گیانی له ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام پیاوێكی ئاگركوژێنه‌وه سووتاوه‌و ره‌وشی ته‌ندروستی ناجێگیره".
شایه‌تحاڵه‌كانیش ده‌ڵێن: "پێش ئه‌وه‌ی ده‌رگای كاتیدرائییه‌كه دابخرێ و دووكه‌ڵ له تاوه‌ره‌كه‌وه به‌رزببێته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار ده‌یانویست بچنه ناو كاتیدرائییه‌كه، ڤیدیۆش هه‌یه كه ده‌وروبه‌ری تاوه‌ره‌كه كه به‌شێكی فراوانی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی تێداكراوه، یه‌كه‌م شوێنه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئاگری تێبه‌ربووه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگری كێڵسا مێژووییه‌كه بكوژێنرێته‌وه، 500 ئه‌ندامی تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له دوورگه‌ی ئیل دو لاسیتی كه كاتیدرائییهكهی تێدایه بڵاوكرابوونه‌وه و توانییان له ماوه‌ی 5 كاتژمێردا ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.
كاتژمێر 11:00 شه‌وی رابردوو، فه‌رمانده‌كه‌ی ئاگركوژێنه‌وه گووتی: "په‌یكه‌ر وهه‌ر دوو تاوه‌ره‌كه‌ی پێشه‌وه توانراوه رزگار بكرێن و بپارێزرێن، به‌ڵام سێ به‌شی بنمیچه‌كه‌ی سووتاوه".
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه گووتی: "ده‌سه‌ڵاتداران توانیان سه‌ركه‌وتووبن له دوورخستنه‌وه‌ی خراپترین دۆخ، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئاگره‌كه جه‌نگان و نه‌یانهێشت كاتیدرائییه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بسووتێ، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كڵێساكه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی نیشتمانی كۆمه‌ك كۆكردنه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین".
تاوه‌ره‌كه‌ش به‌رزییه‌كه‌ی 90 مه‌تر بوو، له‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی داری به ره‌ساس داپۆشراو گڕی گرت، به‌وهۆیه‌وه له‌گه‌ڵ سووتانی تاوه‌ره‌كه به‌شێكی زۆری بنمیچی كڵێساكه‌ش سووتا.
پێده‌چێت به‌هۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه، هه‌ندێك كاری هونه‌ری و كه‌ره‌سته‌ی ده‌گمه‌ن و به‌نرخی ناو كڵێساكه رزگاركرابن، بۆ نموونه 16 په‌یكه‌ری Copper (نوحاس) كه ئاماژه بوون بۆ 12 پێغه‌مبه‌ره‌كه و چوار ئینجیل به ئامێر به‌رزكراونه‌ته‌وه تا بتوانن كاتیدرائییه‌كه نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی په‌تریارك شویه، پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه توانیوویانه هه‌ندێك كاری هونه‌ری كاتیدرائییه‌كه له سووتان رزگار بكه‌ن، له‌ناویاندا ئه‌و قوماشه كه‌تانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سانت لویس و تاجه دڕكینهكه و گه‌نجینه‌ی كاتیدرائییه‌كه.
هه‌روه‌ها جان كلود گالیه، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی پاریس ده‌ڵێت: "پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه به درێژایی ماوه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، هه‌وڵی رزگاركردنی كار و كه‌ره‌سته ده‌گمه‌نه هونه‌رییه‌كانی ناو كڵێساكه‌یان داوه، مه‌ترسی سه‌ره‌كیس له‌سه‌ریان بوونی دووكه‌ڵی زۆر بووه به‌هۆی سووتانی بنمیچی كاتیدارئییهكه و كه‌وتنه خواره‌وه‌ی به‌شێكی كه‌ره‌سته‌كانی".
تا ئێستا بارودۆخی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی ناو كڵێساكه دیار نییه، ئایا به‌ر ئاگره‌كه كه‌وتوون یان نا؟ بۆ نموونه، سێ په‌نجه‌ره گه‌وره ره‌نگاو ره‌نگه شووشه‌ییه‌كه كه شێوه‌ی گووڵی له‌سه‌ر بوو، یان ده‌یان تابلۆ و كاڵای به نرخی دیكه كه مێژووی هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده.
نۆتردام یاخود بە فەرنسییەکەی نوتخێدام کلێسایەکی دێرینی کاسوولیکییەکانە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و ساڵانە 13 ملیۆن سەردانکەری هەبووە، بەڵام بەشێکی زۆری بەهۆی ئاگرەوە سووتا.
نۆتردام بە مانا فەرەنسییەکەی واتە "خاتوونەکەمان" و لە ساڵی 1163 زاینی و لە سەردەمی پاشا لویسی حەوتەم دەست بە دروستکردنی کراوە و لە ساڵی 1345 تەواو کراوە. لە رووی بیناسازییەوە بە یەکێک لە گەوهەرەکانی هونەری گۆتیکی سەدەکانی ناوین هەژمار دەکرێت.
لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو و لە کاتی زیاتر تەشەنەسەندنی شۆڕی فەرەنسا، تا رادەیەک فەرامۆشکرا و زیانی پێگەشت، بەڵام پارێزگاری لە مانەوەی ناسنامەکەی وەک خۆی کرا.
لە ساڵی 1831، ڤیکتۆر هۆگۆ رۆمانێکی بە ناوی Notre-Dame Of Paris نووسی و لە رێگایەوە رەخنەی لە فەرمۆشکردنی ئەو باڵەخانە دێرینەی وڵاتەکەی گرت.
رووداوەکانی مێژووەکانی ناو نۆتردام
لە ساڵی 1431 پاشا هینری شەشەمی ئینگلتەرا وەک پاشای فەرەنسا لە نۆتردام سوێندی یاسایی خوارد، هەروەها، لە ساڵی 1804، ناپلیۆن بۆنەپارت لە هەمان شوێن تاجی ئیمپراتۆریەتی خرایە سەر.
کلێساکە 128 مەتر درێژ و 48 مەتر پانە، بەرزی تاوەرەکەشی 69 مەتر بوو، لە ناویدا چەندین وێنە و پەیکەر نەخشێندراون کە زۆربەیان بۆ سەدەکانی 13 و 14 دەگەڕێنەوە؛ دەکرێت لە هەمان کاتدا شەش هەزار کەس نوێژی تێدا بکەن.
لە ماوەی 12 کاتژمێر، لە لایەن چەند کەسایەتی، بازرگان، دامەزراوە و کۆمپانیایەکی فەرەنسی، بە سەدان ملیۆن یۆرۆ بۆ چاککردنەوەی کەنیسەکە بەخشرا و بڕیارە جارێکی دیکە کەنیسەکە دروست بکرێتەوە.