به‌په‌له... بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ كاپتنه لاوه‌كه‌ی ئا‌یاكس گه‌یشته رێككه‌وتن
به گوێره‌ی چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاند، بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ماتیاس دی لیختی كاپتنی یانه‌ی ئا‌یاكس گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و ناوه‌رۆكی گرێبه‌سته‌كه‌ش بڵاو كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، بارسێلۆنا هاوشێوه‌ی دی یۆنگ، توانیویه‌تی له‌گه‌ڵ ماتیاس دی لیختی كاپتنی ئا‌یاكس بگاته رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كانی، سپۆرت و ئاسی ئیسپانیا ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه كه بارسێلۆنا به 80 ملیۆن یۆرۆ به گرێبه‌ستێكی 5 ساڵه له‌گه‌ڵ دی لیخت گه‌یشتۆته رێككه‌وتن و له هاوینی داهاتوو ئه‌م یاریزانه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا ده‌كات.
ماتیاس دی لیختی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، ئه‌م وه‌رزه وه‌ك بچووكترین كاپتن له چامپیۆنزلیگ سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كرد و گه‌یشتوونه‌ته قۆناخی پێشكۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه، هاوكات له خولی نایابی هۆڵه‌نداش یانه‌كه‌ی له لوتكه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه جێگیر كردووه.
ماتیاس دی لیخت ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 48 یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یاكس كردووه، 5 گۆڵ و 3 ئاسیستی تۆمار كردووه، له دوایین یاریش به گۆڵێكی كوشنده له یوڤێنتۆس یانه‌كه‌ی بۆ قۆناخی داهاتوو په‌ڕانده‌وه.