11 منداڵ و ئافره‌تی دیكه‌ی ئێزدی رزگار كران
K24 – شنگال:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، 11 منداڵ و ژنی دیكه‌ی ئێزدی رزگاركرد و راده‌ستی ماڵی ئێزدی كردنه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، ماڵی ئێزدی له هه‌رێمی جزیره، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كه‌مپی ئه‌لهه‌ولی ئاواره‌كان، 11 منداڵ و ژنی دیكه‌ی رزگاربووی ده‌ستی داعشی له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وه‌رگرته‌وه.
دوای رزگاركردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات و كۆتایهێنان به ده‌سه‌ڵاتی داعش له باغۆز، هه‌سه‌ده توانی ده‌یان منداڵ و ئافره‌تی دیكه‌ی رفێندراوی ده‌ستی داعش رزگار بكات.
دوای رزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتیانه، ماڵی ئێزدی له رۆژئاوای كوردستان سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رزگاربووه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
هاوكات له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی باڵا بۆ پێشوازیكردن و به‌دواداچوونی دۆسییه‌ی بێسه‌روشوێنكراوه ئێزدییه‌كان هه‌یه و له رێگه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه رزگاربووه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ شنگال.