گه‌نجێك له رێگه‌ی كتێبێكه‌وه نه‌هامه‌تییه‌كانی كورد ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌مەریكییەكان
K24 - واشنتن
گەنجێكی كورد له ئه‌مه‌ریكا كتێبێك به‌ناونیشانی (دینتنه‌وه‌ی كوردستان) به زمانی ئینگلیزی ده‌نووسێ و زانكۆ و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكیه‌كان بایه‌خی پێده‌ده‌ن. ئامانجيشى ئەوەيه ئه‌مه‌ریكییه‌كان زیاتر به مێژوو و ورده‌كارییه‌كانی پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد ئاشنا بكات.
هاوڕێ حه‌دادی، لاوێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ی خه‌ڵكی رۆژھەڵاتی كوردستانە، ئێستا له ویلایه‌تی مه‌ین له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێیه. ئەو نووسه‌ری كتێبی (دیتنه‌وه‌ی كوردستان)ە، كە به‌زمانی ئینگلیزی نووسراوه، تێیدا به‌سه‌رهاتی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه ، به‌ڵام خاڵی سه‌ره‌كی نووسینی ئه‌و كتێبه له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له ساڵی 2010 دا هاوڕێ بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌فه‌ری ئێران ده‌كات و بۆنی خاكی نیشتیمان ده‌كات.
رابردووی مه‌زن بوونی هاوڕێ له خانەواده‌یه‌كی پێشمه‌رگه و بینینی سته‌م و سه‌ختیی ژیان و ئاواره بوون، ئه‌مانه بوونه‌ته هه‌وێنی نووسینی كتێبه‌كه‌ی، كه ده‌یه‌وێ تیایدا خه‌ڵكی بیانی و نه‌وه‌ی نوێ به خه‌بات و رابردوو ژیانی كورد ئاشنا بكات، به‌ڵام وه ك خۆشی ده‌ڵێت ، خه‌ونی هاوڕێ ته‌نیا نووسینه‌وه‌ی كتێبێك نییە.
هاوڕێ ئێستا له‌نێو ویلایه‌ته‌كانی ئەمەریكادا ده‌گه‌ڕێ و له زانكۆ و دامه‌زراوه‌كان له رێگه‌ی باسكردنی كتێبه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ریكیه‌كان زیاتر به مێژوو و ورده‌كاریه‌كانی پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد ئاشنا بكات.
ھ.م