ئاگادارییەك لە قائمقامیه‌تی قەزای دوكانەوە
K24 - دوكان:
قائیمقامیه‌تی قه‌زای دوكان هاووڵاتییان ئاگادارده‌كاته‌وه، كه بڕی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان زیاد ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ش شه‌قامی گشتی گه‌شتیاری "سارتكه" داده‌خه‌ن.
قائیمقامیه‌تی دوكان له ئاگادارینامه‌یه‌كدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، شۆفێران و خاوه‌ن كه‌پر و پرۆژه گه‌شتیارییه‌كان و گه‌شتیاران ئاگادارده‌كاته‌وه، لە سبەینێوە واتە (یەكشەممە 21/4/2019) بڕی بەردانەوەی ئاو لەبەنداوەكەوە دەگاتەوە هەمان ئاست و بڕی پێشوو واتە هه‌زار مەتر سێجا لەچركەیەكدا.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه: "بەم هۆیەشەوە ناچارین شەقامی گشتی گەشتیاری (سارتكە) داخەین، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و شۆفێراندا".
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ئاگادارینامه‌ی قائیمقامیه‌تی دوكان، پێشتر لەسەر داوای ئه‌وان بڕی بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی دوكان، بە تایبەت لەڕۆژانی هەینی و شەممەدا كە پشوون و گەشتیارێكی زۆر ڕوودەكەنە سنوورەكە كه‌مكرابۆوه، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی كاتی بووه.
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله بارانه به خوڕه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه، ئاستی ئاو له به‌نداوه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی به‌نداوه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌رڕێژ بوونه.
ئ. م