له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا.. شه‌پۆلێكی به‌فربارین رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له حاڵه‌تێكی نامۆدا، كه زۆر به ده‌گمه‌ن له مانگی نیسان روو ده‌دات، له ئه‌نجامی هه‌ڵكردنی نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك، شه‌پۆلێكی چڕی به‌فربارین چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه.
له ناوچه جیاوازه‌كانی سووریا له زۆربه‌ی ئه‌و به‌رزاییانه‌ی ده‌گه‌نه زیاتر له 1100 مه‌تر له‌ئاستی رووی ده‌ریا به‌فربارین ده‌ستی پێكردووه، ئاژانسی "سانا"ی فه‌رمی سووریا وێنه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی سوه‌یدا و دیمه‌شقی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به به‌فر سپی‌پۆش كراون.
له لوبنانیش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی به‌فربارینه‌وه رێگای چه‌ندین گوند له ناوچه‌ی عه‌رقوب داخران و ئامێر و ئۆتۆمبێلی راماڵینی به‌فر له كاركردن به‌رده‌وامن، كه به‌گوێره‌ی ئاژانسی نیشتیمانی بۆ راگه‌یاندن له‌و وڵاته، 20 تا 25 سانتیمه‌تر به‌فر باریوه.
له ناوچه‌ی زه‌نییه‌ش به‌فربارین زۆربه‌ی ئه‌و شارۆچكه و دێهاتانه‌ی گرتووه‌ته‌وه، كه ده‌كه‌ونه به‌رزایی 1100 مه‌تر له ئاست رووی ده‌ریاوه، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی لای جووتیارانی ئه‌و ناوچانه.
له دۆڵه‌كانی خه‌نسا، ماری و عه‌ین عه‌ره‌بیش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو له رووباره‌كانی حه‌سبانی و وه‌زانی، كێڵگه‌كانی كشتوكاڵ ژێرئاو كه‌وتوون و زیانی زۆر به كه‌رتی كشتووكاڵ گه‌یشتووه و به‌هۆی گه‌رده‌لووله‌وه زۆربه‌ی خانووه پلاستیكه‌كان له‌ناوچوون.
هه‌روه‌ك به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆر، رێگای سه‌ره‌كی دیمه‌شق - به‌یروت له ناوچه‌ی بیده‌ر له دیوی لوبنانه‌وه له نێوان سووریا و لوبنان داخراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هاتووچۆی ئۆتۆمۆبێله بارهه‌ڵگه‌ركان په‌كی كه‌وتووه و ته‌نیا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌توانن له‌و رێگایه‌وه هاتوچۆ بكه‌ن، كه زنجیری كانزاییان به‌ستووه یانیش ده‌بل ئه‌كسڵن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران بارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردنیشی گرتووه‌ته‌وه.
تساقط ثلوج مخلوطة بالبرد في عمان https://t.co/vQCVH9jY1m pic.twitter.com/0NmmyDU5JG
— عروبة نيوز (@orobanews) April 21, 2019
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه شه‌پۆلێكی به‌فر و باران بارین 15 پارێزگای ناوه‌ڕاستی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه، به‌و هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران هۆشدارییان له به‌كارهێنانی رێگاكانی ناوچه شاخاوییه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین داوه.
هه‌روه‌ك له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردووش شه‌پۆلێكی به‌فربارین چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و باكووری كوردستانی گرته‌ووه، كه زۆرترین رێژه‌ی له پارێزگای وانی باكووری كوردستانی باری، كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر له سنووری ئه‌و پارێزگایه بووه هۆی داخستنی رێگای سه‌ره‌كی و هاتوچۆ په‌كی كه‌وت.
له هه‌رێمی كوردستان شه‌پۆلێكی چڕی به‌فر و باران بارین ناوچه جیاوازه‌كانی گرته‌وه و چه‌ندین جار رێگا سه‌ره‌كییه‌كان داخراون و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانی پارێزگاكانه‌وه كراونه‌ته‌وه.
به‌گویره‌ی شاره‌زایانی بواری كه‌شناسیش، ئه‌و شه‌پۆله‌ی سه‌رما و سۆڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گرتووه‌ته‌وه به هۆی هه‌ڵكردنی باییكی سارد له ده‌ریای ره‌شه‌وه بووه و له‌گه‌ڵ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك كه له جه‌مسه‌ری باكووره‌وه هه‌ڵیكردووه، یه‌كیان گرتووه‌ته‌وه و له ئاسمانی سووریا جێگیر بووه و كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
H.B