دەرھێنەر و سینەماكار رەفعەت رەجەب كۆچی دوایی كرد

یەكێك بوو لە ھونەرمەندە دیارەكانی كوردستان

K24 - دھۆك

مەسعود محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "شەوی رابردوو دەرھێنەر و سینەماكار رەفعەت رەجەب لە دھۆك كۆچی دوایی كرد".

رەفعەت رەجەب، یەكێك بوو لە سینەماكار و دەرھێنەرە دیارەكانی دھۆك و كوردستان ساڵانێكی زۆر خزمەتی بە ھونەری كوردی كردووە، لە سەرەتای ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوو دەستی بەكاری ھونەری كردووە و بەشداری لە چەندین شانۆ و دراما كردووە، جگە لەوەی كاری دەرھێنانی بۆ چەند بەھەرمێك كردووە.

رەفعەت رەجەب، لە ساڵی 1957 لە قەزای ئاكرێی سنووری پارێزگای دھۆك لە دایكبووە، قۆناغی سەرەتایی خوێندنی لە ئاكرێ و مووسڵ تەواو كردووە، لە ساڵی 1978 خانەی مامۆستایانی لە دھۆك تەواو كردووە، لە ساڵی 1972 دەستی بەكاری ھەنەری كردووە و لە ساڵی 1975 پەیوەندی بە تیپی شانۆی قوتابیانەوە كردووە، لە ماوەی تەمەنی دا لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندانی دھۆك و كوردستان كاریكردووە. شەوی رابردوو 21/4/2019 لە دھۆك كۆچی دواییكرد.

ھ.م