ئینیێستا له كورترین ماوه به كاپتنی یانه‌ی ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی ده‌ستنیشان كرا
ئاندرێس ئینیێستا ئه‌ستێره‌ی پێشووی بارسێلۆنا دڵخۆشه به دیاریكرانی به كاپتنی نوێی یانه‌ی ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی و دووپاتیده‌كاته‌وه هه‌موو توانایه‌كی بۆ سه‌رخستنی یانه‌كه و باشتركردنی ئه‌نجامه‌كان به‌گه‌ڕ بخات، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆناش به یارییه‌كی تایبه‌ت داده‌نێت
ئینیێستا له شوێنی لوكاس پۆدۆلسكی به كاپتنی یانه‌ی ڤیسێل كۆبی ژاپۆنی ده‌ستنیشان كرا، له‌م باره‌یه‌وه، ناوه‌راستكاره كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای گۆڕانكارییه زۆره‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه، به‌ڵام پێویسته ئێمه پیشه‌گه‌رانه یاریی بكه‌ین، به كاتێكی دژوار تێپه‌ڕ ده‌بین پێویسته باشتر بین، شانازییه بۆ من كه به‌ربژێركراوم بۆ سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه و نوێنه‌رایه‌تیكردنی یاریزانه‌كان، ده‌مه‌وێت له سه‌دا هه‌زاری توانای خۆم له پێناو یانه‌كه‌م خه‌رج بكه‌م.
ئینیێستا گوتیشی: ئه‌ركی من بۆ سه‌رخستنی ڤیسێل كۆبی قوڕستر ده‌بێت هه‌وڵده‌ده‌ین تیپه‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه به‌رزترین ئاست، كاتێك هه‌ر تیپێك دۆخی هاوسه‌نگ نییه به‌شێوازی جیاواز قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری نوێ ده‌توانین گۆڕانكاری بكه‌ین، ئێمه‌ی یاریزانان ده‌توانن دۆخی یانه‌كه‌مان بگۆڕین.
ئینیێستا ده‌شڵێت: یاریكردن به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا یارییه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت بۆ من، چونكه پێش ڤیسێل كۆبی بارسێلۆنا تاكه یانه‌یه یاریم بۆ كردبێت.