هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌ی سڤیله كوژراوه‌كانی عێراق و سووریای راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/4/2019، هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند: "له مانگی ئابی ساڵی 2014 وه تا كۆتایی مانگی رابردوو، له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له عێراق و سووریا، 1291 هاووڵاتیی سڤیل كوژراون".
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌دا هاتووه: "له مانگی ئابی 2014 تا كۆتایی مانگی ئاداری 2019، (34464) جار گورز سره‌وێنراوه‌ته چه‌كدارانی داعش. له‌و ماوه‌یه‌شدا و به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له گرووپی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یه‌كگرتوو هاتووه، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 1291 هاووڵاتیی سڤیل، به هۆی بۆمبباران و بۆردوومانه‌وه كوژراون".
ساڵی 2014 له‌وكاته‌ی چه‌كدارانی داعش ناوچه‌یه‌كی فراوانی خاكی سووریا و عێراقیان داگیر كرد، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه.