قه‌ڵادزێ.. ئه‌فسه‌رێك گیانی له ده‌ست دا
K24- هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، كاتژمێر 9:00ی ئه‌مشه‌و، ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به ناوی ( أ . أ . ح ) له‌دایكبووی ساڵی 1968 و دانیشتووی ناحیه‌ی (ژاراوه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ره، كه به پله‌ی (رائد) له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی به‌رگریی و فریاكه‌وتنی قه‌زای (دوكان) ئه‌فسه‌ره، گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ، كه هۆكاری مردنه‌كه‌ی نادیاره.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ڕووداوه‌كه له‌كاتێكدا بووه، به وته‌ی هاوڕێیه‌كی له‌گه‌ڵ ناوبراو چووه‌ته گوندی (كوزینه)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر، دواتر پێی گوتووه ده‌یه‌وێ به ته‌نیا بچێته گونده‌كه، پاش 5 خوله‌ك ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن دانیشتووانی گوندی كوزینه ئاگادار كراوه، كه ( أ . أ . ح ) گیانی له ده‌ست داوه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ به مردوویی گه‌یاندوویه‌تیه نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی قه‌ڵادزێ.
دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، ده‌ركه‌وت هیچ شوێنه‌وارێك به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه، بۆ هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌شی، ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی سلێمانی كرا.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش، پێده‌چێت ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی جه‌ڵده‌وه گیانی له ده‌ست دابێت.
دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ستی پێ كردووه، دادوه‌ر بڕیاری ڕاگیركردنی هاوڕێكه‌ی دا، تا هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
H.B