موسلیم: بێده‌نگ بوون له‌ هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان نیشانه‌ی رێككه‌وتنی توركیا و سووریایه‌

"ده‌یانه‌وێ عه‌فرین بخه‌نه‌‌ سه‌ر توركیا"

K24 - هه‌ولێر:

ساڵح موسلیم، به‌رپرسی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌ڤده‌م ده‌ڵێت: "بێدەنگی رژێمی سووریا بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان نیشانەی رێککەوتنی دیمەشق و ئەنقەرەیە".

ساڵح موسلێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیان: "پێش رزگارکردنی عەفرین تورکیا بە دروستکردنی دیوارێک، دەستی بە دابەشکردنی ناوچەکانی ئەو شارە کردووە، بێدەنگی حکومەتی سووریا لەبەرامبەر ئەو کارەی تورکیا وا نیشان دەدات کە ئەنقەرە و دیمەشق لەبارەی عەفرینەوە رێککەوتوون".

هه‌روه‌ها گووتی: "تورکیا بە دروستکردنی دیوارێک لە دەوروبەری عەفرین یاساکانی نێودەوڵەتی پێشێل دەکات و ئامانجی تورکیاش په‌یوه‌ستكردنی عەفرینە به‌ خاکی تورکیاوه‌".